بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو ئەندامانەی هەسەدە کە سەر بە ئەنجومەنی سەربازی ئەو دوو گەڕەکە بون، بەرەو ناوچەکانی هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سووریا کشانەوە، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە کوردییەکاندان.
لە 1ـی نیسان، ئەنجوومەنی گشتیی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق ڕێککەوتنێکی 14 خاڵییان واژۆکرد، چەند خاڵێکی سەرەکی ڕێککەوتنەکە جێبەجێکرا، وەک ئاڵوگۆڕکردنی بەشی یەکەمی دیلەکان و کشانەوەی هێزە سەربازییەکان.
یەکەم خاڵی ڕێککەوتنەکە لە 3ـی نیسانی 2025 جێبەجێکرا، کە 243 دیل ئاڵوگۆڕکران (146 کەسی مەدەنی و سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، 97 کەسی دیکەش ئەندامی دەسەڵاتی دیمەشق بون ).
342/
Your Comment